رۆیتەرز: ئەمریکا نێوەندگیری دەکات بۆ هێوەركردنەوەی دۆخی حەلەب
وێستگەنیوز-
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە ئەمریكا نێوەندگیری لە نێوان هەسەدە و هێزەكانی حكومەتی سوریا دەكات بۆ هێوەركردنەوەی شەڕی نێوانیان لە حەلەب.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەریی خۆسەر بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند هەوڵی نێوەندگیری نێودەوڵەتی لە ئارادایە بۆ هێوەركردنەوەی دۆخەکە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا نێوەندگیری لە نێوان هەسەدە و هێزەكانی حكومەتی سوریا دەکات بۆ راگرتنی شەڕی نێوانیان لە حەلەب.
بەهۆی شەڕی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و هێزەكانی حكومەتی سوریا بەهەزاران خەڵكی حەلەب ئاوارە بوون و 8 کەس گیانیان لە دەستداوە و 57 کەسیش بریندارن.
AM:09:41:08/01/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت