ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وتهه‌ڵگرێكی روسی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كان دژی نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی په‌یوه‌ست به ڤه‌نزوێلا، له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری روسیدا گرت.
فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ئه‌وروپا له پلاتفۆرمی "X" رایگه‌یاند كه "وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ئاسایشی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و به‌هۆی پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مریكا ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتیی نهوتهههڵگری بێلا 1دا گرتووه".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا و روسیا رایانگه‌یاندبوو كه سوپای ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری روسیا ئه‌نجام ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ ژماره‌یه‌ك كه‌شتی ده‌ریایی نارد تا یاوه‌ری كه‌شتییه‌كه بكه‌ن.
ڕاپۆرته‌كانی فۆكس نیوز، سی ئێن ئێن و روسیا توده‌ی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌و زانیارییانه هات كه باسیان له‌وه ده‌كرد روسیا كه‌شتی ده‌ریایی ناردووه بۆ یاوه‌ریكردنی نه‌وتهه‌ڵگره‌كه، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوایكهوتبوون.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی واشنتۆن، ئه‌و نه‌وتهه‌ڵگره پێشتر به بێلا 1 ناسراوه، له ساڵی 2024 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی "كه‌شتیگه‌لێكی شاراوه" به‌نایاسایی نه‌وتی ده‌گواسته‌وه.
هێزه‌كانی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكا مانگی رابردوو هه‌وڵیاندا ده‌ست به‌سه‌ر نهوتههڵگرهكهدا بگرن له‌وكاته‌ی له نزیك ڤه‌نزوێلا بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه سوڕایه‌وه و هه‌ڵات، نه‌یتوانی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.
PM:07:01:07/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت