لیندسی گراهام : گۆڕانكاری بۆ ئێران بەڕێوەیە و گەورەترین گۆڕانكاری دەبێت لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وێستگهنیوز –
سیناتۆرێكی ئەمریكی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كردووە گەورەترین گۆڕانكاری لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێران روو دەدات.
لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریكی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە كەناڵی فۆكس نیوزی راگەیاند، "بۆ عەلی خامەنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێویستە لەوە تێبگەیت، ئەگەر بەردەوام بیت لە كوشتنی خۆپیشاندەران كە داوای ژیانێكی باشتر دەكەن، دۆناڵد ترەمپ لەناوت دەبات و دەتكوژێت".
بەوتەی لیندسی گراهام، "گۆڕانكاری بۆ ئێران بەڕێوەیە و گەورەترین گۆڕانكاری دەبێت لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و یارمەتیدانی هاوڵاتیانی ئێران بەڕێگاوەیە".
PM:12:58:07/01/2026
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت