پەرلەمان و حکومەتی ئێران کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئابووری وڵاتەکە


وێستگه‌نیوز –

بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی حکومەتی ئێران لە دانیشتنێکی داخراودان بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ دۆخی ئابووری وڵاتەکە.


بە گوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ى كانونى دووەمی 2026، پەرلەمانی ئێران بە سەرۆکایەتی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و بە بەشداریی زۆرینەی پەرلەمانتاران و نوێنەرانی حکومەت کۆدەبێتەوە.

عەباس گودەرزی، وتەبێژی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە دانیشتنە داخراوەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا وەزیرانی ئابووری و کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرنامە و بودجە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵات بەشدارن".

وتيشى، "ئامانج لە دانیشتنەکە، تاوتوێکردنی دۆخی ئابووری ئێرانە".
ماوەی 11 رۆژە خۆپێشاندانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دژی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و داتەپینی بەهای دراوی ئێرانی بەرامبەر دراوەکانی دیکە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا دەیان شار و شارۆچکەی لە پارێزگا جیاوازەکان گرتووەتەوە و بەدەیان كوژراوی لێكەوتووەتەوە.


AM:10:10:07/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت