پۆلیسێك لە خۆپیشاندانەكانی ئێران كوژراو و ژمارەی كوژراوان بەرز بووە بۆ زیاتر لە 36 كەس


وێستگه‌نیوز –

ئاژانسی فارس بڵاویكردەوە، لە خۆپیشاندانەكانی ئێران كە بۆ ماوەی 10 رۆژە بەردەوامە پۆلیسێك لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە بەفیشەك كوژراوە.


ئاژانسی فارس ئاماژەیكردووە، پۆلیسەكە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەفیشەك كوژراوە.

لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی ئاسۆشێتد پرێس بڵاویكردەوە، ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی ئێران بەرزبووەتەوە بۆ 36 كەس و 1200 كەسی تریش دەستگیر كراون.

رێكخراوی هیومن رایتس ووچ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە، خۆپیشاندەران لە 8 پارێزگای ئێران بە فیشەك و توندوتیژی كوژراون.

روونیشیكردەوە، خۆپیشاندانەكانی ئێران 26 پارێزگای گرتووەتەوە لە كۆی 31 پارێزگا و لە 20 زانكۆی ئێرانیش خۆپیشاندان رێكخراون.


PM:10:21:06/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو