هێزی ئاسایشی ناوخۆ: بەتوندی وەڵامی هێرشی گروپە چەكدارەكانی دیمه‌شقمان داوەتەوە
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب رایگه‌یاند رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی بۆردوومانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه، 3 هاوڵاتی شه‌هیدبوون و 17 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ده‌شڵێت: "بەتوندی وەڵامی هێرشی گروپە چەكدارەكانی دیمه‌شقمان داوەتەوە".
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب رایگه‌یاند كه:
*له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، چه‌ندین هێرشی كراوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی كاتییه‌وه.
*له ئه‌نجامدا تا ئێستا 3 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون كه دوو ژنیان تێدایه و 17 هاوڵاتی مه‌ده‌نیش برینداربوون كه منداڵ و ژنیشیان تێدایه.
*هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق زیانی مادی بەرچاویشی لێکەوتووتەوە.
*له چوارچێوه‌ی مافی ره‌وای خۆمان بۆ به‌رگریكردن له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، زۆر به به‌هێزی وه‌ڵامی هێرشه‌كانمان داوه‌ته‌وه، دوو پێگه‌ی سه‌ر به‌و گروپه چه‌كداره‌كانمان كرده ئامانج.
*ئه‌م هێرشه پێشێلكارییه‌كی نوێی ئاگربه‌سته‌و پێشێلكردنی به‌رده‌وامی رێككه‌وتنه‌كانی پێشووه.
*وه‌ڵامدانه‌وه‌كانمان له سنوری یاسا‌و به‌رگری ره‌وا له گیان و موڵك و ماڵی خه‌ڵكی ده‌مێنێته‌وه.
*داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین رێز له مافی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بگرن و خۆیان له به‌ئامانجگرتنی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌دوور بگرن.
PM:07:44:06/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت