هه‌سه‌ده: به‌هۆی تۆپبارانی گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و 17ی تر بریندار بوون
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی تۆپبارانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی حه‌له‌ب (شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه)، "هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی شه‌هید بووه و 17ی تریش برینداربوون".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی حه‌له‌ب (شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه) شه‌ڕ روویدا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌ستیان به تۆپبارانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق راسته‌وخۆ ماڵ و ناوچه‌كانی دانیشتووان ده‌كه‌نه ئامانج".
ده‌شڵێت: "فاتیمه حه‌ماده‌ی ته‌مه‌ن 41 ساڵ له ئه‌نجامی تۆپبارانی چڕی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه گیانی له‌ده‌ست دا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات 17 هاوڵاتی مه‌ده‌نی تر برینداربوون كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵن.
لای خۆیه‌وه رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له پلاتفۆڕمی (ئێكس) و رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریاوه به چه‌كی قورسی وه‌ك تۆپ و موشه‌ك هێرشیان كرایه‌سه‌ر".
PM:06:43:06/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت