هه‌سه‌ده ره‌تیده‌كاته‌وه هێرشی كردبێته‌سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق له دێر حافر
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌و بانگه‌شانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانان هێرشیان كردۆته‌وه سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیسی سه‌ربازیی سوریا له نزیك شارۆچكه‌ی دێر حافر له رۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌و بانگه‌شانه كه له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ناو فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریادا هاتوون سه‌باره‌ت به به‌ئامانجگرتنی بازگه‌یه‌كی پۆلیسی سه‌ربازی له نزیك شارۆچكه‌ی دێر حافر له رۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب، به‌ته‌واوه‌تی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "هێزه‌كانمان به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره چالاكی و جوڵه‌و ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام نه‌داوه".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "ئه‌و بانگه‌شانه به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵبه‌ستراون و گوماناوین و ئامانج لێیان دروستكردنی بیانوو و پاساوه بۆ ئاڵۆزكردنی بێ پاساوی دۆخه‌كه و به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ش له ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌ركردووه".
له راگه‌یه‌ندراوێكی تردا هه‌سه‌ده روونیكرده‌وه كه "دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ڕووداوه‌ی له به‌یاننامه‌ی پێشوودا ئاماژه‌ی پێكراوه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رووداوه هێزه‌كانمان له‌لایه‌ن به‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگریه‌وه تۆمه‌تبار كرابوون به به‌ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێله‌كانیان، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه نییه. به‌ڵكو ڕووداوێكی هاتووچۆ بووه له نێوان ئۆتۆمبیلێكی مه‌ده‌نی و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به پۆلیسی سه‌ربازی گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق، به‌ڵام گه‌وره‌كراوه و به شێوه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه به‌كارهێنراوه، بۆ هه‌ڵبه‌ستنی گێڕانه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی بێ بنه‌ما".
پێشتر فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌سه‌ده‌ی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كردۆته سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیسی سه‌ربازی له نزیك شارۆچكه‌ی دێر حافر و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش سێ سه‌رباز برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێلیش تێك‌شكاون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا جه‌ختیشی كرده‌وه كه سوپای سوریا به‌شێوازێكی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌داته‌وه.
PM:10:04:05/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت