راپۆرتێكی هه‌واڵگری پلانی خامنه‌یی بۆ هه‌ڵاتن و به‌جێهێشتنی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
راپۆرتێكی هه‌واڵگری، كه رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی بینیویه‌تی، ئاشكرای كردووه كه عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پلانێكی یه‌ده‌گی هه‌یه بۆ هه‌ڵاتن له وڵاته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان شكستبهێنن، یاخود یاخی ببن و سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی بكه‌ن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، خامنه‌یی ته‌مه‌ن 86 ساڵ پلانی داناوه به‌یاوه‌ری بازنه‌یه‌كی بچووكی چوارده‌وری كه تا 20 یاریده‌ده‌ر و ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی له‌خۆ ده‌گرێت، له تاران هه‌ڵبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری به رۆژنامه‌ی تایمزی وتووه كه "پلانه یه‌ده‌گه‌كه‌ی خامنه‌یی بۆ كه‌سه نزیكه‌كانی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه‌تی، له‌نێویاندا كوڕه‌كه‌ی و جێنشینی چاوه‌ڕوانكراوی موجته‌با".
به‌نی سه‌بتی، كه دوای هه‌شت ساڵ له شۆڕش له ئێران هه‌ڵاتووه بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له هه‌واڵگری ئیسرائیل‌دا خزمه‌تی كردووه، به رۆژنامه‌ی تایمزی راگه‌یاندووه كه خامنه‌یی په‌نا بۆ مۆسكۆ ده‌بات، چونكه "هیچ شوێنێكی دیكه‌ی نییه بۆی بڕوات”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوو كه خامنه‌یی "سه‌رسامه به ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا، له‌كاتێكدا كه‌لتوری ئێران له كولتوری روسیا نزیكترینه”.
پلانێك كه له هه‌ڵهاتنه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه
پلانی هه‌ڵهاتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پلانی هه‌ڵهاتنی به‌شار ئه‌سه‌دی هاوپه‌یمانی، سه‌رۆكی پێشووی سوریاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه به فڕۆكه به‌ره‌و مۆسكۆ هه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌یه‌وه بكات، به‌رله‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له كانوونی دووه‌می 2024دا هێرش بكه‌نه سه‌ر دیمه‌شقی پایته‌خت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "پلانیان داناوه له ئه‌گه‌ری هه‌ستكردن به پێویستی هه‌ڵاتن، تاران بهجێبهێڵن. پلانه‌كه كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و موڵك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پاره بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بڕۆن له‌خۆده‌گرێت".
خامنه‌یی به‌وه ناسراوه كه خاوه‌نی تۆڕێكی به‌رفراوانی سه‌روه‌ت و سامانه كه به‌شێكی له ژێر چه‌تری (ستاد)ه، كه یه‌كێك له دامه‌زراوه به‌هێزه‌كانی ئێرانه و به‌شێكه له رێكخراوێكی خێرخوازی نیمچه حكومی كه به نهێنی باری داراییه‌كه‌ی به‌ناوبانگه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاژانسی رۆیته‌رز له ساڵی 2013دا، به‌های ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانانه‌ی به 95 ملیار دۆلار خه‌مڵاندووه، له‌وانه‌ش خانووبه‌ره و كۆمپانیاكان، كه هه‌موویان له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێن و له‌ژێر كۆنتڕۆڵیدان.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له شاره‌كانی ئێران له‌وانه قوم ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوان له‌دژی گرانی و سه‌ختی باری ژیان و تێكچوونی باری ئابووری ئه‌نجام درا، دواتر خۆپیشاندانه‌كان فراوانتر بوون و داواكاری سیاسیشی گرته‌وه.
خۆپیشانده‌ران، پۆلیسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕان- كه له سوپای پاسداران، میلیشیای به‌سیج، پۆلیس و سوپا پێكهاتووه- به به‌كارهێنانی توندوتیژی، له‌وانه‌ش ته‌قه‌مه‌نی زیندوو، گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئاو، بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌م هێزانه له ژێر فه‌رمانی ره‌های خامنه‌ییدان كه به ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئێران داده‌نرێت. بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات پشت به سوپای پاسداران ده‌به‌ستێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌روونی
به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ده‌روونی كه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی رۆژئاواییه‌وه ئه‌نجامدراوه و رۆژنامه‌ی تایمز بینیویه‌تی، پلانی هه‌ڵهاتن ئه‌و كاته چالاك ده‌بێت كه خامنه‌یی هه‌ست بكات كه هێزه ئه‌منییه‌كان فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ ناكه‌ن.
به‌ڵام هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه له دوای شه‌ڕی 12 رۆژه‌ی ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، خامنه‌یی "لاوازتره، چ له رووی ده‌روونی و چ له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه".
له رۆژانی سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان خامنه‌یی له چاوی خه‌ڵك ون بوو. نه‌ده‌بینراو و هیچ شتێكی له‌باره‌وه باس نه‌ده‌كرا. به درێژایی ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه خامنیی له په‌ناگه‌یه‌كدا خۆی شارده‌وه و و خۆی له چاره‌نووسی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران (كه كوژران) به‌دوور گرت.
خامنه‌یی له ساڵی 1939 له شاری مه‌شهه‌د له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی له دایك بووه. له سه‌رده‌می دوایین شای ئێران، محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی، په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كرد. چه‌ند جارێك له لایه‌ن پۆلیسی نهێنی ساواكه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه. له ساڵی 1981 له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو و به‌هۆیه‌وه توانای به‌كارهێنانی ده‌ستێكی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندن، هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه هه‌ستی "ئه‌ركێكی خودایی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئێران له خه‌بات دژی ئیسرائیل و رۆژئاوا، و پاراستنی رژێم له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه" به‌هێزتر كرد. خۆی وه‌ك "سه‌ركرده‌ی شیعه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا" ده‌بینێت.
PM:05:51:05/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت