له سه‌دام حسێنه‌وه بۆ مادۆرۆ... ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ستگیركراون
وێستگه‌نیوز -
به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و سیلیا فلۆریسی هاوسه‌ری له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌رفراواندا كه له‌ناو خاكی ڤه‌نزوێلادا ئه‌نجامدرا، راگه‌یاند.
دواتر به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ"، نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و سیلیا فلۆریسی گواسترانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌م پێشهاته په‌ره‌سه‌ندنێكی بێ وێنه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ڤه‌نزوێلا، به تایبه‌تی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه واشنتۆن له ساڵانی رابردوودا پاداشتی دارایی به‌رچاوی دانابوو بۆ ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌بنه‌هۆی ده‌ستگیركردنی مادۆرۆ، به‌رله‌وه‌ی له ساڵی 2025دا پاداشته‌كه بۆ 50 ملیۆن دۆلار زیاد بكات.
كاراكاس چه‌ندین جار تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكای ره‌تكردووه‌ته‌وه (بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشی ئه‌مریكا) و به به‌شێك له "شه‌ڕی سیاسی و ئابووری" وه‌سفی كردووه كه رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كاته ئامانج.
ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكێكی وه‌ك مادۆرۆ له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا یه‌كه‌مجار نییه. ئه‌مریكا پێشتر ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی وڵاتانی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستگیر كردووه یان رووخاندوونی. ئه‌مانه‌ش دیارترینیانن:
* مانوێل نۆریێگا، سه‌رۆكی په‌نه‌ما: له ساڵی 1989 له كاتی له‌شكركێشی بۆ سه‌ر په‌نه‌ما له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ستگیركراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا، له‌وێ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و سپیكردنه‌وه‌ی پاره دادگایی كراوه.
* سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ، سه‌رۆكی سربیا/یوگوسلاڤیای پێشوو: له ساڵی 2001 له ژێر فشاری سیاسی و دارایی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و و راده‌ستی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لاهای كرا.
*سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق: له ساڵی 2003 له دوای له‌شكركێشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ستگیركرا و دواتر راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرا، ئه‌وانیش دادگاییان كرد و له ساڵی 2006 له‌سێداره‌یان دا.
* چارڵز تایلۆر، سه‌رۆكی لیبێریا: ساڵی 2006 به پاڵپشتی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا ده‌ستگیركراوه و راده‌ستی دادگای تایبه‌تی سیرالیۆن كراوه. پاشان گواسترایه‌وه بۆ لاهای و له‌وێ سزای زیندانیكردنی درێژخایه‌نی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
*خوان ئۆرلاندۆ هێرناندێز، سه‌رۆكی هندۆراس: ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی له ساڵی 2022 ده‌ستگیریان كرد و راده‌ستی ئه‌مریكایان كرد. واشنتۆن تۆمه‌تباری كرد به پیلانگێڕی بۆ هێنانی كۆكاین بۆ ناو ئه‌مریكا و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه تاوانكارییه‌كان.
ده‌ستگیركردنی مادۆرۆ كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رچاوی به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌ر له ئیدانه‌كردنه‌كانه‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری ڤه‌نزوێلا ده‌زانن تا ده‌گاته داوای دانیشتنی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له یاساییبوونی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا.
PM:10:55:04/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت