بەریتانیا و فەرەنسا هێرشیان کردە سەر ژێرخانی داعش لە سوریا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، بە هاوبەشی فەرەنسا هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانێکی رێکخراوی داعش لە سنووری تەدمووری سوریا.


ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی کانونی دووەمی 2025، وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بڵاویکردەوە، "فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی شاهانەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرەنسا هێرشیان کردە سەر داعش".

ئاماژە بەوەکراوە، شوێنی بۆردوومانکراو لە لایەن داعشەوە بە مەبەستی کۆگاکردنی چەک و تەقەمەنی بەکاردەهات، ناوچەکە هیچ کەسێکی تێدا ناژیت.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، "هیچ ئاماژەیەک نییە بۆردوومانکردنی ئامانجەکەی باکووری ناوچەی تەدمووری پارێزگای حمسی سوریا مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیی مەدەنی دروستکردبێت".

دوایین ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە سوریا لە ساڵی 2019 لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنترۆڵکرانەوە، بەڵام هێشتا ئەو رێکخراوە لە بیابانەکانی سوریا هەیە.


AM:09:15:04/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت