راگەیاندکاری دیاری عەرەب جەمیل عازر کۆچی دواییکرد
وێستگهنیوز –
ئەمڕۆ شەممە 3ی كانونی دووەمی 2026، راگەیاندنكار و رۆژنامەنووسی ئوردنی جەمیل عازر، لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا كۆچی دوایی كرد.
جەمیل عازر یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی كەناڵی جەزیر و لە ناوەڕاستی شستەكانی سەدەی رابردوو بێژەر بووە لە بی بی سی و لە ساڵی 1994 بی بی سی بەجێهێشتووە و لە ساڵی 1996پەیوەندی بە كەناڵی جەزیرەوە كردووە.
جەمیل عازر، لە ساڵی 1937 لە شارۆچکەی حوسن لە ئوردن لە دایکبوە، بۆ ماوەیەکی درێژ لە کەناڵی BBC کاری کردوە و دوای دامەزراندنی کەناڵی جەزیرە لە ساڵی 1996، وەک بێژەر و پێشکەشکاری ئەو کەناڵە بەردەوام بوە و بە هۆی توانا و لێهاتویەکەیەوە پێیان ووتوە "سەرکردەی بێژەرەکان".
PM:10:40:03/01/2026
ئهم بابهته 596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت