تره‌مپ: سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كران
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركران، ده‌شڵێت، "براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی هێرشێكی به‌رفراوانی بۆسه‌ر ڤه‌نزوێلا و سه‌رۆكه‌كه‌ی، نیكۆلاس مادورۆ، ئه‌نجامدا".
تره‌مپ وتی: "نیكۆلاس مادۆرۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركران و برانه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌گوێره‌ی یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئه‌مریكا جێبه‌جێ كرا. ورده‌كارییه‌كه‌ی دواتر راده‌گه‌یه‌نین".
راشیگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ كاژێر 11:00 به‌كاتی ئه‌مریكا كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له مارالۆگۆی فلۆریدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین. سوپاس بۆ بایه‌ختان به‌م بابه‌ته.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا له یه‌كه‌م وه‌ڵامدا بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان كرده ئامانج، رایگه‌یاند كه ده‌ستدرێژی سه‌ربازی "ئه‌مریكا" بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا ڕه‌تده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تدا هاتووه، "ڤه‌نزوێلا ئه‌و ده‌ستدرێژییه سه‌ربازییه زۆر جددییه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر خاكی ڤه‌نزه‌وێلا ره‌تده‌كاته‌وه و ئیدانه‌ی ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "هێرشێكی له‌و شێوه‌یه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و ژیانی ملیۆنان كه‌س ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه”.
PM:12:44:03/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت