ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كاراكاس بیسترا
وێستگه‌نیوز -
به‌گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان و وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كاراكاسی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا روویاندا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس هه‌واڵی بیستنی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له كاراكاس بڵاوكرده‌وه، هه‌ندێك له ئه‌كاونته‌كان له پلاتفۆرمی "ئێكس" گرته‌ی ڤیدیۆیی‌یان بڵاوكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كانی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا ده‌رده‌خه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 2:00 به‌یانی به كاتی ناوخۆ (6:00 به‌یانی به كاتی ناوه‌ندی ئه‌مریكا) ده‌نگی ته‌قینه‌وه و به‌رز كه له ده‌نگی فڕۆكه ده‌چێت له كاراكاس بیستراوه.
ئه‌م ده‌نگانه كه تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نادیاره، له كاتێكدایه كه گرژییه‌كان له ناوچه‌ی كاریبی و هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا زیادیانكردووه.
تا كاتژمێر 6:15 خوله‌كی به‌یانی به كاتی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌بیسترا.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له شاری كاراكاس بیستراوه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به پچڕانی كاره‌با له به‌شی باشووری شاره‌كه كردووه، كه له نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌دایه.
میدیاكانی ڤه‌نزوێلا هه‌واڵی روودانی لانیكه‌م شه‌ش ته‌قینه‌وه‌یان له كاراكاس بڵاوكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا (dpa) هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كانی بیستنی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه له كاراكاس ده‌نگی حه‌وت ته‌قینه‌وه بیستراوه، فڕۆكه‌كانیش به نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلادا ده‌سوڕانه‌وه.
هاوكات دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی كاراكاس به‌خێرایی چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا تا ئێستا هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌وه نه‌داوه و هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كانیش نه‌زانراون.
AM:10:28:03/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت