سەرۆكی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی كردنە ئامانجی بنكەكانی ئەمریكا دەكات


وێستگه‌نیوز –

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران هەڕشەی ئەوە دەكات هەموو بنكەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەنە ئامانج.


محەمەد باقر قالیباف، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەگەر بێتو ئەمریكا دەستدرێژی بكاتە سەر ئێران، هەموو بنكەكانی ئەمریكا و هێزە چەكدارەكانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبنە ئامانجی یاسایی تاران".

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ناوی سەرۆكی ئەمریكای بە بێڕێز وەسفكرد و دەڵێت "پێویستە لەوە تێبگات ئەگەر ئەمریكا هەرچ سەركێشییەك لەگەڵ ئێران بكات، هەموو هێزی چەكداری ئەمریكا و بنكەكانیان لە رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست دەبنە ئامانجی یاسایی تاران".


PM:08:16:02/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت