وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ئەمریکا: ئێرانییەکان ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادەن
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دا کە تووندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران نەکەن و ئەمریکا "پڕچەکە و ئامادەی جووڵەیە"، وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "ئێرانییەکان ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادەن".
لە پەیامێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "هەڕەشەی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بە بیانووی خەمخۆری ئێرانییەکان پێشێلکردنی بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەشکردەوە، "ئێرانییەکان ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادەن".
لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە، خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربڕین دژی خراپی دۆخی ئابووری و دابەزینی زۆری بەهای تمەن لە تاران دەستیپێکرد، هەروەها رۆژی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕین لە ژمارەیەک شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش دەستیپێکرد.
حکومەتی ئێرانیش بەڵێنی داوە، ناڕەزاییەکە بە فەرمی دەناسێت و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدات، هەروەها مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، "ئێمە خۆمان بە فەرمانبەری گەلی ئێران دەزانین و هیچ کێشەیەک نییە چارەسەر نەکرێت".
PM:02:54:02/01/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت