پوتین: رووسیا لە ساڵی نوێدا دەتوانێت بەسەر ئۆکرانیادا سەربکەوێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی رووسیا لە وتاری سەری ساڵدا رایدەگەیەنێت، دوای چوار ساڵ لە هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا رووسیا لە ساڵی نوێدا دەتوانێت بەسەر ئۆکرانیادا سەرکەوێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی کانونی یەکەمی 2025، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە میانەی وتارێکی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ رایگەیاند، "پێویستە گەلی رووسیا پشتیوانی لە پاڵەوانەکانمان بکەن کە لە ئۆکرانیا شەڕ دەکەن"
سەرۆکی ڕووسیا، هیوای ساڵێکی نوێی پڕ لە خۆشی بۆ سەربازان و فەرماندەکانی وڵاتەکەی لە شەڕی ئۆکرانیا خواست وتی،" ئێوە پاڵەوانی ئێمەن، باوەڕ بکەن ملیۆنان کەس لە رووسیا بیر لە ئێوە دەکەنەوە و هیوای سەلامەتی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازن".
وتیشی، "دوای چوار ساڵ لە هێرشەکانمان بۆ سەر ئۆکرانیا رووسیا لە ساڵی نوێدا دەتوانێت بەسەر ئۆکرانیادا سەربکەوێت".
PM:08:29:31/12/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت