پێش 79 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.. ئه‌مریكا به‌م بڕیاره له جه‌نگی دووه‌می جیهانی هاته‌ده‌ره‌وه
ژەنەڕاڵ ئایزنهاوەر لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان
وێستگه‌نیوز -
رۆژی 7ی كانوونی یه‌كه‌می 1941، فڕۆكه‌كانی هێزی ده‌ریایی ژاپۆن، له‌سه‌ر فڕۆكه هه‌ڵگره‌كانه‌وه، هه‌ڵفڕین و راسته‌وخۆ له دورگه‌كانی هاوای نزیكبوونه‌وه و به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ‌و له‌ناكاو، دوو هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌نه سه‌ر بنه‌كه‌ی سه‌ربازی پێرل هاربه‌ر(Pearl Harbor) كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا بوو له زه‌ریای هێمن.
له میانه‌ی ئه‌م هێرشه‌دا، زیاد له دوو هه‌زار ئه‌مریكی كوژران، له‌گه‌ڵ تێكشكاندنی ژماره‌یه‌ك له كه‌ره‌سته و ئامێر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌ریایی كه له‌و بنكه‌یه‌دا بوون. پاشان چه‌ند رۆژێك دوای هێرشه‌كه‌ی پێرل هاربه‌ر، هه‌ر یه‌كه له ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا، بۆ پشتگیری له ژاپۆن-ی هاوپه‌یمانیان، جه‌نگیان دژ به ئه‌مریكا راگه‌یاند.
رۆژێ دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له زه‌ریای هێمن، كۆنگرێسی ئه‌مریكا، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشه‌ی ژاپۆن كه بووه هۆی كوژرانی زیاد له دوو هه‌زار ئه‌مریكی، بڕیاریدا جه‌نگ دژی ژاپۆن راگه‌یه‌نێت. له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌دا كه ده‌كاته 8ی كانوونی یه‌كه‌می 1941، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا فرانكلین رۆزفێڵت، بڕیاره‌كه‌ی واژۆ كردوو و بڕیاره‌كه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا، ئه‌مریكا جه‌نگی له دژ ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ ئه‌و دوو وڵاته كه جه‌نگیان دژ به ئه‌مریكا راگه‌یاندبوو.
به گوێره‌ی بڕیاری راگه‌یاندی جه‌نگ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كۆنگرێس، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان به‌خشیبووه سوپای ئه‌مریكا، هه‌ر توانایه‌كیان هه‌یه دژ به‌و وڵاتانه به‌كاریبهێنن. بڕیاره‌كه ئه‌وه‌شی له خۆگرتبوو كه پێویسته پشت به ئابوری و یاساكانی جه‌نگ ببه‌سترێت. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا، كۆمه‌ڵێك یاسای دیكه ده‌رچوو، له‌وانه خۆئاماده‌كردنی گشتی، فراوانكردنی به‌رهه‌مهێنانی سه‌ربازی، زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و چاودێریكردنی هه‌مو چالاكییه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دوژمن و هاوپه‌یمانه‌كانیان. به‌م جۆره جه‌نگی دووه‌می جیهانی تا سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی 1945 به‌رده‌وام بوو، جه‌نگه‌كه به شكستی وڵاتانی میحوه‌ر و سه‌ركه‌وتنی وڵاتانی هاوپه‌یمانان كۆتایی پێهات. ئه‌م جه‌نگه، له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، به خوێناوی‌ترین جه‌نگ داده‌نرێت و تێیدا زیاد له 60 ملیۆن كه‌س كوژران.
هه‌رچه‌نده جه‌نگه‌كه له گۆڕه‌پانی ئه‌وروپا له به‌رواری 8ی ئایاری 1945، له زه‌ریای هێمن له به‌رواری 2ی ئه‌یلولی هه‌مان ساڵ، كۆتایی پێهات. به‌ڵام ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له دۆخی جه‌نگه‌كه‌دا مایه‌وه و له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاساوێك بوو بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ناوچانه‌دا. لێره‌وه دۆخی جه‌نگ تا كۆتاییه‌كانی ساڵی 1946 درێژه‌ی كێشا.
بڕیاره سه‌رۆكایه‌تییه‌كه
ڕۆژی 31 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1946، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا هاری ترۆمان بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ژماره 2714 (Proclamation 2714) واژۆ كرد، به گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره كۆتایی به سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، هات. هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره، كۆتایی به هه‌مو یاساكانی دۆخی له‌ناكاو و یاساكانی تایبه‌ت به جه‌نگ هات، به تایبه‌ت یاسای ئابوری جه‌نگ كه ئه‌مریكا له ساتی به‌شداریكردنی له جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه په‌یڕه‌وی لێ ده‌كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، ئه‌م بڕیاره پله‌ی "جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كان"ی به‌خشییه هه‌مو ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ی له نێوان 7ی كانونی یه‌كه‌می 1941 تاكو 31 كانونی یه‌كه‌می1946، له سوپای ئه‌مریكادا خزمه‌تی سه‌ربازیان كردبوو. دواتر له ساڵی 1976، سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا جیراڵد فۆرد بریاری سه‌رۆكایه‌تی ژماره 1714 قۆسته‌وه، تاكو له‌و رێگه‌یه‌وه بڕیاری 9066ی ساڵی 1942 هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه په‌یوه‌ست بوو به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ژاپۆنی یان ئه‌ڵمانی یا ئیتالی بوون، بۆ گرتووخانه‌كان.
ئاماده‌كردنی: هه‌ورامان وریا قانع
PM:02:50:31/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت