ئیمارات كۆتایی به بوونی سه‌ربازی خۆی له یه‌مه‌ن هێنا
وێستگه‌نیوز –
دواجار وڵاتی ئیمارات به‌خواستی خۆی و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه هاوبه‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كان و له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی هێزه‌كانی دژه تیرۆر له یه‌مه‌ن، كۆتایی به بوونی سه‌ربازی خۆی له‌و وڵاته هێنا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات، هۆكاری ئه‌و بڕیاره ده‌گه‌ڕێَته‌وه بۆ پێویستی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتگیر بۆ پێداویستییه‌كانی قۆناغی ئێستا، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی ئیمارات و ڕۆڵی له پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات روونیكردووه‌ته‌وه كه "ئیمارات له ساڵی 2015ه‌وه به‌شداری له هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كردووه بۆ پشتیوانی له شه‌رعیه‌ت له یه‌مه‌ن، بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ نه‌ته‌وه براكه‌مان كه یه‌مه‌نه. ڕۆڵه‌كانی ئیمارات قوربانییه‌كی به‌رچاویان داوه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه".
وەزارەتەکە راشیگه‌یاندووه کە سوپای ئیمارات لە ساڵی 2019 ئەرکە سەربازییە سەرەکییەکانی لە یەمەن تەواو کرد و کشایەوە، ئەوەی مابووەوە تەنیا تیمێکی تایبەتمەند بوون بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام ئێستا ئەو تیمەش بەمەبەستی "پاراستنی گیانی" ئەندامەکانی دەکشێنێتەوە.
PM:09:44:30/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت