چوار وڵات دانپێدانانی ئیسرائیل به "سۆماڵیلاند" ره‌تده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چوار وڵاتی میسر، سۆماڵ، جیبۆتی و توركیا دانپێدانانی ئیسرائیل به ناوچه‌ی "سۆماڵیلاند" وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ره‌تده‌كه‌نه‌وه رایانگه‌یاند كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیل پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی سۆماڵه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به فه‌رمی كۆماری سۆماڵیلاند وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری ناساندووه.
ناتانیاهۆ ئاشكراشیكرد كه ئیسرائیل به‌نیازه ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری سۆماڵیلاند فراوانتر بكات له‌ڕێگه‌ی هاوكاریی فراوان له‌بواره‌كانی كشتوكاڵ، ته‌ندروستی، ته‌كنه‌لۆجیا و ئابوری‌دا.
له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاند كه به‌در عه‌بدولعاتی وه‌زیری ده‌ره‌وه و كۆچ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له عه‌بدئه‌لسه‌لام عه‌بدی عه‌لی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سۆماڵ و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و عه‌بدولقادر حسێن عومه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جیبۆتی پێگه‌یشتوه و باسیان له پێشهاته جدییه‌كانی ناوچه‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقا كردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوار وڵاته جه‌ختیان له پشتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سۆماڵ دووپاتكرده‌وه و هه‌ر كارێكی تاكلایه‌نه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه سازش له‌سه‌ر سه‌روه‌ری سۆماڵ بكات یان بناغه‌كانی سه‌قامگیری تێكبدات.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر، سۆماڵ، جیبۆتی و توركیا پشتگیری خۆشیان بۆ دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی ده‌وڵه‌تی سۆماڵ دوپاتكرده‌وه و هه‌ر هه‌وڵێكیان بۆ سه‌پاندنی قه‌واره هاوتهریبهكان ڕه‌تكرده‌وه.
راشیانگه‌یاند كه داننان به سه‌ربه‌خۆیی به‌شێك له خاكی ده‌وڵه‌تان پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها پێشێلكردنی بنه‌ما دامه‌زراوه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
سۆماڵیلاند هه‌رێمێكه كه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كاندا له سۆماڵ جیابوه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاندووه، به‌ڵام به فه‌رمی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه دانی پێدانه‌نراوه.
PM:11:01:26/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت