گروپێكی توندڕه‌و به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی حمسی گرته‌ئه‌ستۆ
وێستگه‌نیوز -
گروپێكی توندڕه‌و كه خۆیان به سه‌رایا ئه‌نسارولسوننه ناوده‌به‌ن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوكرایه‌وه، به‌رپرسیارێتی خۆیان له ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتێك له شاری حمس له ناوه‌ڕاستی سوریا راگه‌یاند كه به وته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا، لانیكه‌م هه‌شت كه‌س كوژران.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه به‌یاننامه‌كه كه له ڕێگه‌ی ئه‌پی نامه ناردنی تێلێگرامه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌قینه‌وه‌كه له‌ناو مزگه‌وتێكدا له گه‌ڕه‌كێكی زۆرینه‌ی عه‌له‌وییه‌كان روویداوه.
به‌گوێره‌ی فرانس پرێس ئه‌و گرووپه له دوای رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه و پێشتریش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشێكی خۆكوژی كه تیایدا كڵێسایه‌كی له دیمه‌شقی پایته‌خت به‌ئامانج گرتبوو له حوزه‌یرانی رابردوودا، راگه‌یاند.
هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێمی سوریا به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌و هێرشه، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هه‌م له ئاستی ناوخۆیی و چ له ئاستی ناوچه‌كه‌دا به هێرشكردنه سه‌ر شوێنێكی په‌رستن و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی مه‌ده‌نی ئیدانه كراوه.
PM:06:42:26/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت