ئێران: دەستمان بەسەر كەشتییەكی بارهەڵگری نەوتی بیانیدا گرتووە و 16 كەسمان دەستبەسەر كردووە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 26ی كانونی یەكەمی 2025 تەلەفزیۆن فەرمی ئێران، دەستبەسەراگرتنی كەشتییەكی نەوتی بیانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە راگەیاند.
تەلەفزیۆن فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، "ئێران دەستیگرتووە بەسەر كەشتییەكی بارهەڵگری نەوتی بیانی لە نزیك دوورگەی قشمی ئێرانی لە كەنداو".
وەك تەلەفزیۆنەكە باسی لێوە دەكات، "كەشتییەكە چوار ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخی هەڵگرتووە و رۆژی چوارشەممەی رابردوو دەستی بەسەردا گیراوە".
دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاندووە، "16 كەسیان لە ئەندامانی تیمە بیانییەكان دەستبەسەر كردووە، بەبێ ئەوەی ناوی كەشتییەكە و ناسنامەكەی ئاشكرا بكەن".
هەفتی رابردووش تاران رایگەیاند، دەستی بەسەر كەشتییەكی بارهەڵگری بیانیدا گرتووە كە بەقسەی خۆیان شەش ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخی پێبووە لە كەنداوی عومان.
PM:12:07:26/12/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت