فڕۆكه‌یه‌ك كه به‌رپرسێكی باڵای تێدابووه له ئاسمانی ئه‌نقه‌ره دیارنه‌ما
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی كانونی یه‌كه‌می 2025، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌وه فڕیوه، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تدا نه‌ماوه و به‌وهۆیه‌وه، بڕیاریانداوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئاسمانی پایته‌خت دابخه‌ن.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی فالكۆن 50 كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره ئه‌سه‌نبۆغاوه به‌ره‌و ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا هه‌ڵفڕیبوو، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له به‌رزبوونه‌وه‌ی، په‌یوه‌ندی ڕادیۆیی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته وه‌ك ڕێكارێكی خۆپارێزی بڕیاریانداوه ئاسمانی ئه‌نقه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دابخه‌ن و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه فه‌رمییه‌كان ره‌نگه فڕۆكه‌كه له ناوچه‌یه‌كی باشووری پایته‌خت كه‌وتبێته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، فڕۆكه‌كه محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌داد، سوپاسالاری لیبیا و چوار كه‌سی دیكه‌ی تێدا بووه.
لای خۆیه‌وه عه‌لی یه‌رلیكایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یه‌كدا نه‌ماوه كه سه‌رۆك ئه‌ركانی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولحه‌مید دبه‌یبه سه‌رۆكی حكومه‌تی لیببا و چوار كه‌سی دیكه‌ی هه‌ڵگرتبوو.
ناوبراو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئێكس پلاتفۆرم وتی: "فڕۆكه‌كه له ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ره‌و ته‌رابلوس به‌ڕێكه‌وتووه و داوای نیشتنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی له ناوچه‌ی ئه‌نقه‌ره كردووه، به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی پچڕاوه".
PM:10:37:23/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت