وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا: هه‌سه‌ده له‌ناكاو هێرشی كرده‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و سوپا
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی به‌رگری رژێمی سوریا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لهناكاوهێرشی كرده‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و سوپا له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی شاری حه‌له‌ب و زیانی گیانی لێكهوتهوه.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده پێگه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و سوپای عه‌ره‌بی سوریا و ناوچه نیشته‌جێبووه‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسودی له باكوری حه‌له‌ب به دۆشكه و هاوه‌ن كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س برینداربوون.
به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا بۆ سانا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هێرشێكی له‌ناكاوی كرده سه‌ر پێگه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و سوپای عه‌ره‌بی سوریا له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه و له ئه‌نجامدا زیانی گیانی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپادا لێكهوتهوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به هێرشی هێزه‌كانی سوپا بۆ سه‌ر پێگه‌كانیان له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا، ڕوونیشی كرده‌وه كه "سوپای عه‌ره‌بی سوریا وه‌ڵامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌داته‌وه كه ماڵ و پێگه‌كانی سوپا و ئاسایش له ده‌وروبه‌ری ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود ده‌كاته ئامانج".
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كه له‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌دا جێگیر بوون، خیانه‌تیان له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كرد كه له بازگه هاوبه‌شه‌كان جێگیر بوون. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ناكاو كشانه‌وه و ته‌قه‌یان له بازگه‌كان كردووه، سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی پێشوه‌خته.
وتیشی: "هێرشه‌كه بووه‌هۆی برینداربوونی ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئه‌ندامێكی سوپای سوریا، هه‌روه‌ها برینداربوونی كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی".
PM:07:46:22/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت