وەزیری دەرەوەی سوریا: وه‌ڵامی هه‌سه‌ده‌مان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 10ی ئادار پێگه‌یشتوە و تاوتوێی ده‌كه‌ین
وێستگەنیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایدەگەیەنێت دوێنێ وه‌ڵامی هه‌سه‌ده‌یان له‌باره‌ی شێوازی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 10ی ئادار پێگه‌یشتوه و تاوتوێی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی کانونی یەکەمی 2025، شاندێکی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، سه‌ردانی دیمه‌شقیان كرد‌و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا كۆبوونه‌وه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌کە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و هاوتا سورییه‌كه‌ی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد.
ئه‌سعه‌د شیبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له كۆنگره‌كه‌دا رایگەیاند، "ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌گه‌ڵ شاندە توركییه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگیان تاوتوێ كردووە، له‌سه‌رویشیانه‌وه هاریكاریی ئابووریی و بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سوریا، هه‌روه‌ها تاوتوێی به‌هێزكردنی هاریكاریی سه‌ربازیی و هه‌واڵگری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیان كردووە".
شه‌یبانی ئاماژەی بەوەکرد، "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش و رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كراوه له‌گه‌ڵ دانانی روانگه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌باره‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه".
وەزیری دەرەوەی سوریا ئاشکراشیکرد، "دوێنێ یەکشەممە وه‌ڵامی هه‌سه‌ده‌یان له‌باره‌ی شێوازی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 10ی ئادار پێگه‌یشتوە و تاوتوێی دەکەین".
هاوکات هاکان فیدان، هەسەدەی تۆمەتبار کرد بەوەی هۆکارە بۆ جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی 10ی ئادار.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکرد، "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرکردایەتی سوریا ئەنجامدا و باسمان لە پرسە ناوچەیی و دووقۆڵییەکان کرد، هەروەها ئیسرائیل دەبێت دەستبەرداری سیاسەتە فراوانخوازییەکانی بێت لە ناوچەکەدا".
PM:05:05:22/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت