ماكرۆن دروستكردنی كه‌شتییه‌كی فڕۆكه هه‌ڵگری نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز –
له هه‌نگاوێكدا كه ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی ستراتیژییه له دیدگای به‌رگری فه‌ره‌نسیه، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ستپێكردنی دروستكردنی كه‌شتییه‌كی نوێی فڕۆكه هه‌ڵگری نه‌وه‌ی داهاتووی ڕاگه‌یاند، كه به گه‌وره‌ترین پڕۆژه له مێژووی هێزی ده‌ریایی فه‌ره‌نسا داده‌نرێت.
ئامانجی پڕۆژه‌كه چه‌سپاندنی پێگه‌ی فه‌ره‌نسایه وه‌ك هێزێكی گه‌وره‌ی ده‌ریایی له نێو په‌ره‌سه‌ندنی كێبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیدا.
ماكرۆن رایگه‌یاندووه كه "له سه‌رده‌می دڕنده‌كاندا، ده‌بێت به‌هێز بین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رسام بن پێمان".
كه‌شتییه نوێیه‌كه كه به PANG (Porte-avions de nouvelle génération) ناسراوه، بڕیاره له ساڵی 2038دا بچێته خزمه‌ته‌وه و جێگه‌ی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئێستا شارل دیگۆل بگرێته‌وه.
كه‌شتیهه‌ڵگرێكی ئه‌تۆمی... به‌ڵام زۆر گه‌وره‌تر
كه‌شتییه نوێیه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه به هێزی ئه‌تۆمی كارده‌كات، هاوشێوه‌ی كه‌شتیهه‌ڵگری شارل دیگۆل، به‌ڵام گه‌وره‌تر ده‌بێت. كێشی له نێوان 78 هه‌زار بۆ 80 هه‌زار تۆنه و درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 310 مه‌تر ده‌بێت، له‌كاتێكدا كه كه‌شتییه فڕۆكه هه‌ڵگره‌كه‌ی ئێستا كێشی 42 هه‌زار تۆنه و درێژییه‌كه‌ی 261 مه‌تره و ده‌بێته گه‌وره‌ترین كه‌شتی جه‌نگی كه تا ئێستا له ئه‌وروپا دروستكرابێت.
به‌پێی راپۆرته تایبه‌تمه‌نده‌كان، كه‌شتییه هه‌ڵگره‌كه دوو كوره‌ی ئه‌تۆمی جۆری K22ی تێدا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش مه‌ودایه‌كی كاركردنی بێسنووری ده‌داتێ و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 27 گرێی ده‌ریایی. هه‌روه‌ها سیسته‌می پێشكه‌وتووی هه‌ڵدانی كارۆموگناتیسی فڕۆكه (EMALS) و سیسته‌می گرتنی پێشكه‌وتووی تێدا ده‌بێت، به‌مه‌ش له ڕیزی پێشكه‌وتووترین كه‌شتییه ته‌كنه‌لۆژییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی جیهان داده‌نرێت
PM:10:38:21/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت