ئێران تۆمەتبارێكی بەتاوانی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
وێستگهنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 20ی كانونی یەكەمی 2025، دەسەڵاتدارانی تاران تۆمەتبارێكیان بەتاوانی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا.
ئاژانسی میزان، سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی تاران بە تاوانی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل و پەیوەندیكردن بە ئۆپۆزسیۆنەوە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئەو پیاوە لەسێدارەداوە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، كە بارەگاكەی لە ئۆسلۆیە رایگەیاند، "ئەو پیاوەی ئێران لەسێدارەی داوە خوێندكارە لە كۆلێژی ئەندازیاری تەلارسازی و ناوی عەقیل كشاورزە و تەمەنی 27 ساڵە".
روونیشیكردەوە، "بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل لەسێدارەداراوە و دانپێدانانەكانیشی لەژێر ئەشكەنجەدا لێوەرگیراوە".
AM:10:41:20/12/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت