پۆلیسی ئوسترالیا: لە هێرشێكی تیرۆریستیدا زیاتر لە 10 كەس كوژران
وێستگهنیوز-
پۆلیسی ئوسترالیا رایگەیاند، لە هێرشێكی چەكداریدا كە بە تیرۆریستی ناویبردووە بەدەیان كەس كوژران و برینداربوون.
پۆلیسی ئوسترالیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە هێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر ئاهەنگێکی جووەکان لە ناوچەی بۆندی بیچی سیدنی، 12 کەس کوژراون و 20ی دیکەش برینداربوون و یەکێک لە کوژراوەکان، هێرشکارێک بووە".
چەند شایەتحاڵێك دەگێڕنەوە "هێرشبەرەكان ئاڵای رەشیان لەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان دانابوو، پێش ئەوەی هێرشەكەیان ئەنجام بدەن كە بووە هۆی كوژرانی زیاتر لە 10 كەس و منداڵیشیان لە نێواندایە".
پۆلیسی ئوسترالیا ئاشكرای كرد، "یەکێک لە هێرشکارەکان کوژراوە و ئەوەی دیکەیان بە سەختی بریندار بووە و گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە".
PM:03:25:14/12/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت