حزبوڵڵای لوبنانی: چەك داناماڵين و بەرگری لەخۆمان دەكەین
وێستگهنیوز –
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی رایدەگەیەنێت ئامادەنین چەك دابماڵن و بەرگری لە خۆیان دەكەن.
نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، "بەبێ بڕیاری ئەمریكا، ئیسرائیل ناچێتە ناو جەنگەوە".
وتيشى، "با ئەمریكا باش بزانێت لەبەر ئەوەی ئەو خاوەنی بابەتەكەیە ئێمە بەرگری لەخۆمان دەكەین ئەگەر ئەرز و ئاسمان لەیەك بدەن".
دووپاتیشیكردەوە، "حزبوڵڵای لوبنانی چەك داناماڵێت بۆ هێنانەدی ئامانجی ئیسرائیل، ئەگەر بێتو هەموو جیهان دژ بە لوبنان بجەنگن".
AM:10:43:14/12/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت