هێرش كرایه‌سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و سوریا
وێستگه‌نیوز –
له نزیك شاری ته‌دمور هێرش كرایه‌سه‌ر كاروانێكی هاوبه‌شی سه‌ربازی ئه‌مریكا و سوریا و به‌پێی ئاژانسی فه‌رمی ئه‌و وڵاته ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی و سوری برینداربوون.
دوو به‌رپرسی سوری به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه كاروانێكی هێزه‌كانی سوریا و ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌كاتی تێپه‌ڕبوونیان له نزیك شاری ته‌دمور له ناوه‌ڕاستی سوریا هێرشی كرایه‌سه‌ر و ته‌قه‌ی لێكرا.
ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه له هێرشه‌كه‌دا بریندار هه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكاوه له‌وباره‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ئاژانسی هه‌واڵی عه‌ره‌بی سوریا (سانا)ی راگه‌یاند كه "هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كاتی تێپه‌ڕینیاندا له نزیك شاری ته‌دمور ته‌قه‌یان لێكرا".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: "رووداوه‌كه بووه‌ته هۆی برینداربوونی دوو ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا و چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مریكی، هاوكات ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش كوژراوه".
وتیشی: "تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی زیاتر سه‌باره‌ت به پاڵنه‌ر و بارودۆخی ڕووداوه‌كه له‌به‌رده‌ستدا نییه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه "به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تی دێره‌زۆر- دیمه‌شق بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیرا، ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ش له ئاسمانه‌وه چاودێری بارودۆخه‌كه‌یان ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه "دوای رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه هێلیكۆپته‌ره‌كانی ئه‌مریكا برینداره‌كانیان گواسته‌وه بۆ بنكه‌ی ئه‌لته‌نف ".
PM:05:40:13/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت