وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئاماده‌ین بۆ دانوستانی جددی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز –
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی "هێشتا باوه‌ڕی به‌وه نیه" كه ئه‌مریكا ئاماده‌ی دانوستانی "جددی و ڕاسته‌قینه" بێت، به‌ڵام "ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕێبازی خۆیان بگۆڕن و ئاماده‌ی دانوستانی ئاسایی و دوولایه‌نه بن، ئێمه‌ش ئاماده‌ین".
عه‌راقچی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی "كیۆدۆ"ی ژاپۆنی وتی كه "هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران گه‌وره‌ترین پێشێلكاریی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بۆردومان كراون و وێران بوون و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و هێرشانه گه‌وره‌ترین پێشێلكاریی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه دژی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌تۆمی كه له‌ژێر چاودێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمدایه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاماژه‌دان به دانوستانه ئه‌تۆمییه راگیراوه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، جه‌ختی كرده‌وه كه تاران هێشتا كراوه‌یه به‌ڕوی دیپلۆماسیدا، به‌ڵام ته‌نها له ژێر بارودۆخێكدا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی "دادپه‌روه‌رانه و هاوسه‌نگ" بێت.
وتیشی: "ئه‌م بابه‌ته به‌ستراوه‌ته‌وه به ئه‌مریكاوه، هه‌رچه‌نده هێشتا باوه‌ڕمان به‌وه نیه كه ئه‌مریكا ئاماده‌ی دانوستانێكی جددی بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "ناكۆكی سه‌ره‌كی هێشتا بریتییه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی واشنتۆن بۆ داننان به مافی ئێران له خاوه‌ندارێتی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمیی ئاشتیانه".
ئاشكراشیكرد كه تاران ئاماده‌یه سنورداركردن له‌سه‌ر "ئاسته‌كانی پیتاندن" و جۆره‌كانی ئامێری سه‌نته‌رفیوج قبوڵ بكات، و جه‌ختی كرده‌وه كه دانوستانه‌كان "ده‌توانن به خێرایی به‌ره‌وپێش بچن ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ڕێبازێكی دوولایه‌نه بگرێته‌به‌ر و به‌رنامه ئه‌تۆمییه ئاشتیانه‌كه‌ی ئێران قبوڵ بكات و سزاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
PM:09:29:07/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت