کەنەدا سوریای لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکارانی تیرۆر دەرهێنا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دەرەوەی کەندا ئاشکرایکرد، ناوی سوریا لە لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر لابردووە، ئاماژەی بەوەشداوە، کەنەدا ناساندنی دەستەی تەحریر شامی وەک "قەوارەیەکی تیرۆریستی" هەڵوەشاندەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، " ناوی سوریا لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر لابراوە، هەروەها ناساندنی دەستەی تەحریر شامی وەک (قەوارەیەکی تیرۆریستی) هەڵوەشاوەتەوە".
وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەم بڕیارانەیان بە ئاسانی نەداوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەم هەنگاوە هاوتایە لەگەڵ بڕیارەکانی هاوپەیمانەکانمان لەوانە بەریتانیا و ئەمەریکا، ئەمەش لە ئەنجامی هەوڵەکانی حکومەتی سوریا دێت بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری وڵاتەکە".
سوریا پێشوازی لە بڕیاری حکومەتی کەنەدا کرد بۆ لابردنی سزاکان و رایگەیاند، "ئەم هەنگاوە پەرەسەندنێکی ئەرێنیە و رەنگدانەوەی هۆشیاری زیاترە سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی سزاکان لەسەر ژیانی خەڵکی سوریا و کەرتە گرنگەکانی ئەم وڵاتە".
AM:09:37:06/12/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت