ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان: رازینابین بە چەکدانان
وێستگەنیوز-
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان رایدەگەیەنێت، رازینابن بە چەکدانان و ئەو پێشنیازەیان قبوڵ نییە، ئاماژە بەوەشدەکات، حکومەتی لوبنان دەبێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
ئەمڕۆ هەینی 5ی کانونی یەکەمی 2025، شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، "حکومەتی لوبنان دەبێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات، لە پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی و ئەو دەستدرێژیانەی دەکرێتە سەر وڵاتەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە رایبگرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ناردنی نوێنەری مەدەنی بۆ دانوستانەکانی ئاگربەست ئیمتیازێکە بۆ ئیسرائیل و جێی قبووڵ نییە".
لەبارەی دانانی چەکەوە وتی، "رازینابین بە چەکدانان و ئەو پێشنیازەی ئەمەریکامان قبووڵ نییە، هەروەها ئەمەریکا هیچ پەیوەندییەکی بە چەک و ستراتیجی بەرگری و ناکۆکی لوبنانیەکانەوە نییە".
PM:08:41:05/12/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت