بەهۆی وشکەساڵییەوە ئێران داوایەک ئاڕاستەی وڵاتانی دراوسێی دەکات


وێستگەنیوز-

ئێران رووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە و داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکات ئاوی پێ بفرۆشن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2025، عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، "بۆ دابینکردنی ئاو دانووستانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئەنجامداوە بۆ هەناردەکردنی ئاو".

ئاماژە بەوەشدەکات، "ئەگەر هەر وڵاتێک ئامادەبێت ئاو بفرۆشێت، ئێمە دەیکڕین، ئەگەر ئەو وڵاتانە ڕێکبکەون لەسەر فرۆشتنی ئاو بە نرخێکی گونجاو، ئەوا پرۆسەی کڕین دەستپێدەکات".

ئەم داواکارییەی ئێران لەکاتێکدایە کە وڵاتانی دراوسێی بەهەمان شێوە بەدەست کێشەی کەم ئاوییەوە دەناڵێنن.


AM:10:55:04/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو