ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا: وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە


وێستگەنیوز-

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا رایدەگەیەنێت، مافی خۆیانە وڵامی ئیسرائیل بدنەوە دوای ئەوەی سەركردەیەكی باڵایانی كوشتووە.


نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی لە پەخشێكی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی لوبنان رایگەیاند، "دوای ئەوەی ئیسرائیل هەیسەم عەلی تەبتەبائی گەورە سەركردەی حزبوڵڵای تیرۆر كردووە، مافی خۆمانە وەڵامی ئیسرائیل بدەینەوە".

دووپاتیشیكردەوە، "كاتێك دیاری دەكەین بۆ وڵامدانەوەی ئیسرائیل، لەكاتێكدا هێرشەكەی ئیسرائیلی بە دەستدرێژییەكی ئاشكرا وەسفكرد".

رۆژی یەكشەممەی رابردوو لە ناوچەی باشووری بەیروت هەیسەم تەبتەبائی، گەورە بەرپرسی سەربازی حزبوڵڵا و چوار یاریدەدری لە هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلدا كوژران.


PM:09:49:28/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت