له وڵاتێكی ئه‌فریقا كوده‌تا ئه‌نجامدرا و سه‌رۆك ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز –
گروپێكی سه‌ربازی له غینیا بیساو (رۆژئاوای ئه‌فریقا)، كوده‌تای سه‌ربازییان ئه‌نجامدا و سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌شیان ده‌ستگیركرد.
ئه‌و گروپه سه‌ربازییه دوای ده‌ستگیركردنی عومه‌ر سیسوكو ئیمپالو سه‌رۆكی وڵاته‌كه له‌ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له بیساوی پایته‌خت رایانگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه و سنوورهكهكان داده‌خه‌ن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌په‌سێرن كه یه‌كشه‌ممه ئه‌نجام درا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ده‌نگی ته‌قه له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی بیسترا و كه‌سانێك كه جلی سه‌ربازییان له‌به‌ردا بوو، ده‌ستیان به‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كۆشكی كۆماری گرت و له باره‌گای فه‌رمانده‌یی سوپا له بیساو راگه‌یه‌ندراوێكیان خوێنده‌وه.
لای خۆیه‌وه عومه‌ر سیسوكو ئیمپالو بۆ گۆڤاری جۆن ئهفریك رایگه‌یاند كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مممه له ناو نووسینگه‌كه‌ی له كۆشكی كۆماری ده‌ستگیر كراوه.
ئاشكراشیكرد كه هاوكات هه‌ریه‌ك له بیاجی نا نتان سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، جه‌نه‌راڵ مامادو توریه جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان و بوچی كاندی وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستگیركراون.
PM:10:47:26/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت