ئیسرائیل فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حزبوڵای كرده ئامانج
وێستگه‌نیوز -
كه‌ناڵی 14ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت، هه‌یسه‌م ته‌باته‌بایی، فه‌رمانده‌ی ژماره دووی حزبوڵای كرده ئامانج.
پێشتر میدیاكان هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كی حریك له باشووری به‌یروت بڵاوكرده‌وه، هاوكات سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حزبوڵای لوبنانیان كردۆته ئامانج.
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه "سوپا له‌م دواییانه‌دا فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حزبوڵای له به‌یروت كرده ئامانج".
كه‌ناڵ 14ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌بو عه‌لی ته‌باته‌بایی، دوه‌م فه‌رمانده‌یی حزبوڵا ئامانجی هێرشه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی باشوری به‌یروت بووه".
به وته‌ی په‌یامنێری كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه، هێرشه‌كه تاوه‌رێكی نیشته‌جێبوونی له شه‌قامی ئهلعهرید له ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كی حریك له باشووری شاره‌كه كردووه‌ته ئامانج و ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنیش بینراوه كه به‌ره‌و شوێنی هێرشه‌كه چوون.
لای خۆیه‌وه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، "به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی حزبوڵا نه‌توانێت تواناكانی خۆی بنیات بنێته‌وه".
وتیشی: "له كۆتایی هه‌فته‌دا سوپای ئیسرائیل هێرشێكی له لوبنان ده‌ستپێكرد و هه‌موو شتێكی پێویست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی حزبوڵا نه‌توانێت تواناكانی خۆی له دژی ئێمه بنیات بنێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئیسرائیل به‌رپرسیاره له ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی، بڕیاری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌درێت، ئێمه بڕیار ده‌ده‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندی هیچ كه‌سێك بكه‌ین".
ته‌باته‌بائی كه‌سایه‌تییه‌كی پڕ له نهێنی و دیاری حزبوڵای لوبنان بوه، له ساڵی 2016 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك "تیرۆریستێكی نێوده‌وڵه‌تی" ده‌ستنیشانكرا. كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ناوبراو فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌ربازییه له حزبوڵا، كه پێشتر سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی له سوریا و یه‌مه‌ن كردووه.
PM:04:45:23/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 40
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت