سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاری لابردنی 4 سفری سەر دراوی نیشتمانیی وڵاتەکەی دەرکرد
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، یاسای لابردنی چوار سفری لە پارەی نیشتمانیی وڵاتەکەی واژۆ کرد و خستییە واری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەرسوومێکی کۆماری فەرمانی بە بانکی ناوەندی وڵاتەکەی کرد، هەمواری یاسای بانکی ناوەندیی جێبەجێ بکات، کە ناوەرۆکەکەی تایبەتە بە لابردنی چوار سفر لەسەر دراوی نیشتمانی.
بەپێی یاساکە یەکەی فەرمیی پارەی نیشتمانیی ئێران دەبێتە ریاڵ و یەکەی بچووکتریشی دەبێتە قڕان، کە 100 قڕان بەرانبەرە بە یەک ریاڵ و ناوی تمەن لەسەر پارەی نیشتمانیی ئێران نامێنێت.
PM:10:20:22/11/2025
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت