بەریتانیا چاکسازی بەرفراوان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی


وێستگەنیوز-

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە گۆڕانکاریی لە سیستەمی پەنابەری بەریتانیا بکرێت و ئەمەش وادەکات پەنابەری کەمتر روو لە بەریتانیا بکەن.


بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا بێت، بڕیارە شابانە مەحمود، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا هەفتەی داهاتوو چاکسازییە بەرفراوانەکان رابگەیەنێت کە ئامانج لێی ئەوەیە بەریتانیا کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ پەنابەران.

بڕیارە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پلان دابنێت بۆ رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا، هەروەها ئاسانکاری بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانە بکات هاتوونەتە بەریتانیا.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت وەزیری ناوخۆی بەریتانیا گۆڕانکاری لە یاسای مافەکانی مرۆڤ ئامادە بکات بۆ ئەوەی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانە ئاسانتر بێت کە بە بەلەمی بچووک کەناڵەکە دەبڕن.

پلانەکە بە جۆرێکە، بە تێپەڕبوونی کات پێداچوونەوە بە رەوشی پەنابەری و دۆخی وڵاتەکانیان دەکرێت و کاتێک گەشتنە ئەو بڕوایەی گەڕاندنەوەیان سەلامەتە، پەنابەران دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

بەرپرسانی وڵاتەکە پلانەکانی وەزیری ناوخۆی بەریتانیان بە "بەرهەمترین چاکسازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە سەردەمی مۆدێرن" وەسف کرد.


PM:05:07:14/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت