وەزیری دەرەوەی سوریا: لەنێوان ترەمپ و شەرع کۆبوونەوەیەکی بونیاتنەر ئەنجام درا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لەبارەی کۆبوونەوەکە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، "لەنێوان ترەمپ و شەرع کۆبوونەوەیەکی بونیاتنەر ئەنجام درا و پرسی سوریا بە هەموو لایەنەکانییەوە تاوتوێ کرا".
لە دیدارەکەی ترەمپ و شەرع-دا جەخت لە پاڵپشتی و یەکڕیزی سوریا و ئاوەدانکردنەوەی سوریا و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم گەشەسەندنی داهاتووی سوریا کرایەوە.
هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی شەرع وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر کە لە 23ـی ئایار درابوو، بۆ ماوەی 180 رۆژی دیکە درێژ دەکاتەوە.
هەڵپەساردنەکە هەموو سزاکان دەگرێتەوە، جگە لە هەندێک مامەڵەی دیاریکراو کە پەیوەندییان بە رووسیا و ئێرانەوە هەیە.
لە مانگی ئایاردا، وەزارەتی گەنجینە مۆڵەتێکی گشتیی دەرکرد کە ڕێگە بە مامەڵەکردن وڵاتان و بانکی ناوەندی و دامەزراوە دەوڵەتییەکان لەگەڵ حکومەتی سووریا دەدات.
PM:11:54:10/11/2025
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت