ئەمریکا بەشێک لە سزاکانی سەر سوریای لابرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکانی یاسای قەیسەر لەسەر سوریا بۆ ماوەی 180 رۆژ راگرت.


ئەم هەنگاوە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانە ئەحمەد شەرع ، سەرۆکی سوریا بۆ واشنتۆن.

سزاکانی یاسای قەیسەر رادەگیرێت جگە لە هەندێک مامەڵە کە حکومەتەکانی رووسیا و ئێران تێیدا بەشدارن، یان گواستنەوەی کاڵا، تەکنەلۆژیا، کاڵا، سندوق، دارایی.

یاسای پاراستنی هاوڵاتییانی سووریای قەیسەر، یاسایەکی ئەمریکییە کە لە ساڵی 2019 دەرچووە و سزای سەپاندووە بەسەر تاکەکان، قەوارەکان، و دامەزراوە حکومییەکان کە پشتیوانی لە رژێمی سوریا دەکەن، لەوانەش ئەوانەی کە پشتیوانی دارایی لە ئامێری جەنگیی رژێمەکە دەکەن، سزاکان رێگری لە وەبەرهێنان و مامەڵە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن کە حکومەتی سوریا و لایەنەکانی تێیدا بەشدارن.


PM:10:38:10/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت