ئەمریكا و بەریتانیا سزاكانی سەر ئەحمەد شەرعیان لابرد


وێستگه‌نیوز –

ئەمریکا و بەریتانیا سزاكانیان لەسەر ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا لابرد، هاوکات یەکێتی ئەوروپاش بەنیازە هەمان بڕیار بدات، دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارێکی هاوشێوەی دەركرد.


ئەمریکا و بەریتانیا لە دوو راگەیەندراوی جیاوازدا لە ماڵپەڕە حکومییەکانی خۆیاندا رایانگەیاندووە، سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا و ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سوریایان لابردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەم رێوشوێنانە وەک پێزانینێك دێت بۆ ئەو پێشکەوتنانەی سەرکردایەتی سوریا لە دوای رۆیشتنی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا نیشانیداوە.

لەلایەن خۆیەوە یەكێتی ئەوروپاش رایگەیاندووە، بڕیارەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ لابردنی سزاكان لەسەر ئەحمەد شەرع رنگدانەوەی دەبێت لەسەر ئەو رێكارانەی یەكێتی ئەوروپا لەوبارەیەوە دەیگرێتەبەر.

پێشتر ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا و ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سوریا هەردووكیان بەر سزای دارایی كەوتبوون، کە سزاكان دەوڵەتی ئیسلامی و قاعیدەی كردبووە ئامانج و ئەمریکاش بەتایبەتی هەردووكیانی خستبووە نێو لیستی تیرۆریستانی جیهانییەوە.


AM:11:35:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو