توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ناتانیاهۆ و ژمارەیەک بەرپرسی ئیسرائیل دەرکرد
بنیامین ناتانیاهۆ و ئیسرائیل كاتز
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7ی تشرینی دووه‌می 2025، نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی ئیسته‌نبوڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی جینۆساید له كه‌رتی غه‌ززه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ركردووه.
له‌و لیسته‌ی نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی ئیسته‌نبوڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه ناوی 37 به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل هه‌ن له نێویاندا هه‌ر یه‌كه له ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، ئیتمار بن گڤییر وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌یاڵ زه‌میر، سوپاسالاری سوپای ئیسرائیل..
نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی ئیسته‌نبوڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئیسرائیلی به ئه‌نجامدانی جینۆساید و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له غه‌ززه تۆمه‌تبار كردووه.
لهكاردانهوهش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان سه‌رۆكی پارتی "ئیسرائیل به‌یتونا"، وتی: "ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنانه‌ی كه ئه‌ردۆغان له دژی به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل ده‌ریكردوون، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه بۆچی نابێت توركیا له كه‌رتی غه‌ززه ئاماده‌بێت - به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ یان ڕاسته‌وخۆ".
PM:11:35:07/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت