ماكرۆن داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا داوای له ئه‌حمه‌د شه‌رع هاوتا سورییهكهی كرد، په‌یوه‌ندی به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌وه بكات.
رۆژی پێنجشه‌ممه ماكرۆن دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له په‌راوێزی كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وا له شاری بێلێم له به‌ڕازیل بۆ ڕۆژنامه‌نوسان وتی: "سوریا بانگهێشتدهكهین بۆئه‌وه‌ی ببێته هاوبه‌شێكی ته‌واو و كاریگه‌ر له شه‌ڕی ئێمه دژی گروپه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هاوكاری ئه‌منی نێوان پاریس و دیمه‌شق بۆ پاراستنی فه‌ره‌نسییه‌كان زۆر گرنگه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌و هێرشانه كرد كه له تشرینی دووه‌می 2015دا پاریسی پایته‌ختی كرده ئامانج، روونیكرده‌وه كه "كه‌س له‌بیری نه‌كردووه ئه‌و هێرشانه‌ی له پاریس ئه‌نجامدران له سوریا پیلانیان بۆ دانراوه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مه پرسێكی ئه‌منییه بۆ فه‌ره‌نسییه‌كان".
ماكرۆن راشیگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كات "سوریا یاریزانێكی ته‌واو بێت له شه‌ڕی ئێمه دژی گروپه تیرۆریستییه‌كان و له ناوچه‌كه"، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع به "گرنگ" وه‌سفكرد.
PM:02:10:07/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت