راوێژكارێكی ئه‌حمه‌د شه‌رع: نزیك بووین له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌ڵام پاشه‌كشه‌ی كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌حمه‌د موه‌فه‌ق زه‌یدان، راوێژكاری راگه‌یاندنی ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سوریا، رایگه‌یاند كه لایه‌نی سوریا له ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب نزیكبووه، به‌ڵام ئیسرائیل له به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌زبووه‌ته‌وه.
زه‌یدان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دیمه‌شق پابه‌نده به رێككه‌وتنی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ساڵی 1974 له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ئه‌و راوێژكاره‌ی شه‌رع له لێدوانه‌كانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی عه‌ره‌بیه و ئه‌لحه‌ده‌س روونیكرده‌وه كه "دیپلۆماسیه‌تی سوریا سه‌برێكی ستراتیژی سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئیسرائیل به‌كارده‌هێنێت".
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رای شه‌قامی سوری به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا ئه‌رێنییه، به‌تایبه‌تی دوای هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر دیمه‌شق.
راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری سوریا ستایشی پشتیوانیی سعودیه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ریاز به‌شداربووه له پێشكه‌وتن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسێكی ئیسرائیلی بۆ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه ئاشكرای كرد كه دانوستانه‌كانی ئیسرائیل و سوریا به‌رده‌وامن و نزیكه له ته‌واوبوون.
ئاشكراشیكرد كه ئیسرائیل، ئه‌مریكا و لایه‌نی سوریای ئاگادار كردۆته‌وه كه پشتیوانی له داواكارییه‌كانی جیابوونه‌وه له سوریا ناكات.
AM:08:38:06/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت