نەیارێكی ترەمپ دەبێت بە یەكەمین موسڵمان كه سەرۆكایەتی شارەوانی نیویۆرک بەدەستبهێنێت


وێستگەنیوز-

زەهران مەمدانی، گەنجە نوێنەرەكەی باڵی چەپی پارتی دیموکرات و نەیارە سەرسەختەكەی دۆناڵد ترەمپ، لە هەڵبژاردنێکدا کە یەکەم تاقیکردنەوەی هەڵبژاردن بوو بۆ سەرۆکی کۆمارییەکان، بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک هەڵبژێردرا.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکانی شاری نیویۆرک، مەمدانی تەمەن 34 ساڵ، پێش ئەندرۆ کۆمۆی حاكمی پێشووی ویلایەتی نیویۆرک و کورتیس سلێوای کۆمارییەکان کەوتووە، بەمجۆرەش مەمدانی دەبێتە یەکەم موسڵمان كە سەرۆکی شارەوانی گەورەترین شاری ئەمریکا بەدەستبهێنێت، کاتێک بە فەرمی لە یەکی كانونی دووهەم پۆستەكەی وەردەگرێت و دەستبەکار دەبێت.

مەمدانی بە سەرکەوتنەکەی، دەبێتە یەکەم کەس بە رەچەڵەک باشووری ئاسیا و یەکەم ئەفریقایی ئەم پۆستە بەدەست بهێنێت، هەروەها دەبێتە گەنجترین سەرۆکی شارەوانی شارەکە لە ماوەی زیاتر لە سەدەیەکدا.


AM:11:03:05/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت