باخچەلی داوای ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات
        
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
ئەمڕۆ سێشەممە، 04ـی تشرینی دووەمی 2025، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتی مەهەپە جارێکی دیکە داوای کرد کۆمسیۆنی ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببێتەوە. هاوکات داوای ئازادکردنی دەمیرتاشیش دەکات. 
		
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە)، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا،  باسی لە پڕۆسەی نوێی ئاشتی و ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کرد. 
		
ئاماژەی بەوەش کر، "کۆمیسیۆنێک کە لەلایەن پەرلەمانەوە پێکهێنراوە، کارەکانی خۆی زۆر بە باشی ئەنجام دەدات و بەرەو کۆتایی دەچێت. جارێکی دیکە داوا دەکەم، شاندێکی کۆمیسیۆنەکە سەردانی ئیمراڵی بکات و گوێ لە ئۆجەلان بگرێت، ئێمە وەک مەهەپە ئامادەین بەشداری لەو شاندەدا بکەین."
		
دەوڵری باخچەلی باسی لەوەش کرد، "لە دوایین پێشهاتیشدا، پەکەکە گروپێکی چەکداری خۆی لەناو سنووری وڵاتەکەمان کشاندەوە، ئەمەش نیشانی دەدات کە پرۆسەکە بە ئەرێنی بەڕێوەدەچێت. دەمەوێت جەخت لەوەش بکەمەوە، سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، هیچ ناکۆکییەک لەنێوان پێکهاتەکانی هاوپەیمانیی کۆماردا نییە."
		
هەروەها  داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد و وتی: " ئازاکردنی ئەو، دەبێتە مایەیی خێر بۆ وڵاتەکەمان، پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کە دەستمان پێکردووە، دەبێتە زەمینەی برایەتیی نەتەوەیی کورد و تورک هەتا قیامەت؛ دەبینین هەندێک لایەنی نابەرپرس دەیانەوێت پرۆسەکە تێک بدەن، بەڵام هەرگیز سەرناکەون. هەندێک دەزگای میدیایی دەیانەوێت وا نیشان بدەن کە لەنێوان دەمیرتاش و ئۆجەلاندا لەسەر پرۆسەکە ناکۆکی هەیە، ئێمە دەزانین ئەوانە خزمەتی کێ دەکەن."
        
        PM:02:35:04/11/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									124
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت