دادگای ئەوروپا لە بەرژەوەندیی دەمیرتاش بڕیاریدا
        
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
	
	دادگای ئەوروپا تانەیەكی توركیای بۆ مانەوەی دەمیرتاش لە زیندان رەتكردەوە و دەڵێت، "بنەماكانی بڕیاری دەستگیركردنی دەمیرتاش كۆنكرێتی نەبووە".
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، تانەیەكی توركیای رەتكردەوە كە داوای پێداچوونەوەی بە بڕیاری ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری "هەدەپە" كردبوو.
دادگاكە ئاماژەی بەوەکردووە، بنەماكانی بڕیاری دەستگیركردنی دەمیرتاش كۆنكرێتی نەبووە و هیچ پەیوەندییەك لە نێوان رووداوەكانی 2014 و تۆمەتەكان لە دژی دەمیرتاش نەبووە، دەستگیركردنەكەش دەستوەردانێكی سیاسی بووە.
سەڵاحەدین دەمیرتاشیش لە پەیامێكدا رایگەیاندووە، بڕیارەكەی دادگای ئەوروپا نەك تەنها بۆ ئەو، بەڵكو بۆ 86 ملیۆن هاوڵاتی توركیا گرنگە.
راشیگەیاند، "دەركردنی یاسای برایەتی لە هەموو بابەتێك بەنرخترە و دەبێت دەركردنی یاساكەش ببێتە هۆی بەهێزكردنی ئەو كارە كۆمەڵایەتی و ئابوری و یاساییانەی ئەنجام دەدرێن".
هەروەها دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایگەیاند، "ئازادکردنی دەمیرتاش مایەی خێر دەبێت بۆ تورکیا".
        
        
AM:10:38:04/11/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									216
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت