دۆناڵد ترەمپ: بیستوومە سەرۆکی سوریا کاری زۆرباش دەکات


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا سەردانی ئەمەیکا دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی 'سی بی ئێس'ـی ئەمریکی رایگەیاند، "سەرۆکی سوریا بێتە کۆشکی سپی، ئەو بەجددی کار دەکات".

لەبارەی لابردنی سزاکانی سەر سوریا ترەمپ وتی، "ئێمە سزاکانی سەر سوریامان هەڵگرت بۆ ئەوەی هەلێکیان پێ بدەین، بیستوومە سەرۆکەکەی کاری زۆر باش دەکات".

ترەمپ لەباسی ئۆکرانیادا ئاماژەی بەوەدا، "ئێستا بیر لەوە ناکەینەوە کە مووشەکی تۆماهۆکی دوورمەودا بە ئۆکرانیا بدەین، بەڵام رەنگە بۆچوونی خۆم بگۆڕم".


PM:04:19:03/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو