كۆریای باكوور: داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا خه‌ونه
وێستگه‌نیوز –
كۆریای باكوور داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریای ره‌تكرده‌وه، كه كۆریای باشوور رایگه‌یاند كه رۆژی شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له‌گه‌ڵ چین تاووتوێی ده‌كات، وه‌ك "خه‌ونێك" ناوی برد كه هه‌رگیز نایه‌ته دی.
بڕیاره شی جین پینگ سه‌رۆكی چین له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی هاوكاری ئابووری ئاسیا و زه‌ریای هێمن له شاری جیۆنجوی كۆریای باشوور له‌گه‌ڵ لی جای میونگ سه‌رۆكی كۆریای باشوور كۆببێته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشوور ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه هه‌ردوو سه‌ركرده پرسی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له نیمچه دوورگه‌كه تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كۆریای باكوور KCNA له زاری به‌یاننامه‌یه‌كی پاك میونگ هۆ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویكرده‌وه كه "كۆماری كۆریا (كۆریای باشوور) هێشتا د‌رك به‌وه‌ناكات كه هه‌وڵه بێوچانه‌كانی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كۆماری كۆریای دیموكراتی میللی (كۆریای باكوور) وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئه‌تۆمی شكست ده‌هێنێت و باسكردنی خه‌ونه‌كانی بۆ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی، نه‌بوونی لۆژیكی دروستی وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌خات".
پاك میونگ هۆ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور راشیگه‌یاندووه كه "به سه‌بره‌وه نیشانیده‌ده‌ین كه داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌نها خه‌ونێكه هه‌رگیز به‌دی نایه‌ت".
AM:09:12:01/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت